سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی دووباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی وه‌ك رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له عومه‌ری سه‌ید عه‌لی ده‌كات
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ بۆ جاری دووه‌م عومه‌ری سه‌ید عه‌لی رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ك رێكخه‌ر له لایه‌ن حزبه‌كه‌ی هه‌ڵبژێردرایه‌وه، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ عومه‌ری سه‌ید عه‌لی ئه‌نجامدا
مالپه‌ڕی فه‌رمی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه كه ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 14/9/2019، نێچيرڤان بارزانى، له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا پیرۆزبایی له عومه‌ری سه‌ید عه‌لی، رێكخه‌رى گشتيى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان كرد.
له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا، وێڕاى پيرۆزبايى و ده‌ربڕينى خۆشحاڵى به دووباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى به ڕێكخه‌رى گشيتى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، دووپاتى كرده‌وه كه عومه‌رى سه‌يد عه‌لى به مێژووى خه‌بات و تێكۆشان و به ئاماده‌يى و كه‌سايه‌تيى خۆى، شايه‌نى دووباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى بوو.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پيرۆزبايی سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى له بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و تيمى تازه‌ى سه‌ركرايه‌تی بزووتنه‌وه‌كه كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خۆيان و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان خواست.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز عومه‌رى سه‌يد عه‌لى پێزانينى خۆى بۆ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و سوپاسى كرد.