تره‌مپ كوشتنی حه‌مزه بنلادین كوڕی ئوسامه بنلادین پشتڕاستده‌كاته‌وه
دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوو ده‌نگۆی كوژرانی حه‌مزه بنلادین كوری ئوسامه بنلادین له لایه‌ن میداكانه‌وه بڵاو كرایه‌وه به‌ڵام هیچ سه‌رچاوه‌یه‌ك پشت راستی نه‌كردبوویه‌وه، ئه‌مڕؤ دنالد ترمپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه توانیویانه كوڕی ئوسمانه بنڵادین بكوژن.
به پێی راگهیێندراوێكی كۆشكی سپی ئه‌مریكا كه ئه‌مڕؤ شه‌ممه بڵاوكراوه‌ته‌وه، دۆنالد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا پشتڕاستی كوژرانی حه‌مزه بنلادین كوڕی ئوسامه بنلادینی سه‌رۆكی سەرۆکی پێشووی رێکخراوی ئەلقاعیدە لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتی سوپای ئەمریکادا لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان ئەفغانستان و پاکستان کوژراوە”.
هه‌روه‌ها له راگهییێندراوهكهدا هاتووه به كوژرانی حه‌مزه بنلادین بێبه‌شكردنی ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستیه‌یه له سه‌ركردایه‌تیه‌كی گرنگ و په‌یوه‌ندی سیمبولی) كه كاریگه‌ری باوكی به‌سه‌ریه‌وه مابوو.
سەرەتای مانگی ئابی رابردوو میدیای ئەمریکا لەزاری بەرپرسانی هەواڵگریی وڵاتەکەوە کوشتنی کوڕەکەی ئوسامە بن لادن ـیان راگەیاند و لە کۆتایی هەمان مانگیشدا وەزیری بەرگریی ئەمریکا رایگەیاند “بەپێی تێگەیشتنەکانی ئەو حەمزە کوژراوە”.
حەمزە 15یەمین منداڵی ئوسامە بوو لە 20 منداڵەکەی و باوەڕ وایە لە هاوژینی سێیەمی بووبێت و تەمەنی نزیکەی 30 ساڵ بووبێت.