٣ی ئاب وەک رۆژی کۆمەڵکوژی کوردانی ئێزدی لە لایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە واژوو کرا

 

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، واژۆی له‌سه‌ر بڕیاری دیاریكردنی رۆژی كۆمه‌ڵكوژیی ئێزدییه‌كان كرد.

بە پێی بڕیاری نێچیرڤان بارزانی  سەرۆکی هەرێمی کوردستان ،٣ ی ئاب وەک رۆژی کومەڵکوژی کوردانی ئێزدی واژوو کرا .

 

لە بڕیارەکەدا بە ئاماژەدان بە دەسەڵاتە دەستوریەکانی کۆماری عێراقی فیدڕال ، قەرەبووی ماف و ئیمتیازاتی قوربانیان و ئاوەدانکرنەوەی ناوچەکە لە ئەستۆی دەسەڵاتی ناوەندی عێراقە .

 

هاکات داوا کراوە ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان بڕگەکانی حوکمی  ئه‌و بڕیاره‌ جێبه‌جێ بكه‌ن

Back to top button