عومەری سەید عەلی پشتیوانی خۆی بۆ مەسروور بارزانی دووپات دەکاتەوە

عومەری سەید عەلی لە نامەیەکدا پشتیوانی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ هەوڵەکانی سەرۆکی حکوومەت بۆ چاکسازی دووپات دەکاتەوە و رای دەگەیەنێت، هەموو لایەکمان کار دەکەین بۆ هاوکاریکردنی هەوڵەکانی حکوومەتی هەرێم لە پێناو ئەنجامدانی چاکسازی.

ئەمڕۆ پێنج شەممه‌، عومەری سەید عەلی لە وەڵامی نامەی پیرۆزبایی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی هەڵبژاردنەوەی وەک رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان، پشتیوانی خۆی بۆ هەوڵەکانی سەرۆک وەزیران دووپات کردەوە و رای گەیاند، بۆ هێنانەدی ئەو ئامانجە پیرۆزانە هەمیشە دەستی هاوکاریمان واڵایە.

رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان رای دەگەیەنێت، بە پشتیوانی خوای گەورە و ئیرادەی گەلەکەمان هەموو لایەکمان کار دەکەین بۆ هاوکاریکردنی هەوڵەکانی حکوومەتی هەرێم لە پێناو ئەنجامدانی چاکسازی راستەقینە و دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ بەرقەراربوونی دادپەروەری و خۆشگوزەرانی لەنێو گەلەکەماندا.

عومەری سەید عەلی لە نامەکەیدا بۆ سەرۆکی حکوومەت دووپات لەوەیش دەکاتەوە، بۆ هێنانەدی ئەو ئامانجە پیرۆزانە هەمیشە دەستی هاوکاریمان واڵایە.

Back to top button