نوری حه‌مه‌ عه‌لی: باره‌گای هه‌موو حزبه‌كان له‌كه‌ركووك هه‌یه‌ ته‌نها پارتی نه‌بێت، بۆیه‌ خه‌لكی ده‌پرسێت كه‌ی كورد ده‌گه‌ڕێته‌وه‌

له‌ ئێستادا هه‌رێمی كودستان و عێراق ژماره‌یه‌ك لێژنه‌یان پێكهێناون بۆ گفتوگۆكردن له‌ باره‌ی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، له‌ نێوانیشیدا پرسی گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌یه‌ بۆ كه‌ركووك و ناوچه‌ كوردستانیه‌ داگیركراوه‌كانی دیكه‌، له‌و باریه‌وه‌ش به‌رپرسی میحوه‌ری رۆژئاوای كه‌ركووك، جه‌خت له‌ گفتوگۆده‌كاته‌وه‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌.

 

نوری حه‌مه‌ عه‌لی به‌رپرسی میحوه‌ری رۆژئاوای كه‌ركووك، هه‌وره‌ها گوتیشی: ده‌بێت ئه‌ هێزه‌ زیادانه‌ی هاتوونه‌ته‌ سنووری كه‌ركووك له‌ ژێر ناوی جیا جیا بگه‌ڕێندرێنه‌وه‌ ناوچه‌كانی خۆیان.

به‌رپرسی میحوه‌ری رۆژئاوای كه‌ركووك گوتیش، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تا ئێستا باره‌گای زۆربه‌ی حزبه‌ كوردستانیه‌كان له‌ كه‌ركووك هه‌یه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تا ئێستا پارتی نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ خه‌لكی ده‌پرسێت كورد كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ركووك له‌ راستیدا ئه‌و پرسیاره‌ی خه‌لكی بۆ ئێمه‌ زۆر گرنگه‌ و مانای گه‌وره‌ی هه‌یه‌.

Back to top button