حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێگه‌ی گه‌شتكردنی له‌ ژماره‌یه‌ك به‌رپرس و خاوه‌ن كۆمپانیا و سەرمایە قه‌ده‌غه‌كرد

 

له‌ چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی كابنه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازی له‌ بڕیارێكی نوێیدا حكومه‌تی هه‌رێم رێگه به‌ گه‌شتكردنی هیچ به‌رپرس و خاوه‌ن سه‌رمایه‌و كۆمپانیایه‌ك نادرێت كه‌ خۆیان له‌ باجدان به‌ حكومه‌ت دزیووه‌ته‌وه‌و باجیان نه‌داوه‌

له‌و باره‌یه‌وه‌ كەمال تەیب بەڕێوەبەری گشتیی باجەكان و خانووبەرە لە وەزارەتی دارایی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگه‌یاندووه‌، لە رێگای وەزارەتی ناوخۆوە نوسراو كراوە بۆ سەرجەم فڕۆكەخانە و دەروازەكان نەهێڵن ئەو كەسانەی باجیان بە حكومەت نەداوە، گەشت بۆ دەرەوەی وڵات بكەن.
بە وتەی بەڕێوەبەری گشتیی باجەكان، رێگری لە گەشتكردن، بوەتەهۆی ئەوەی ئەو كەس و خاوەن كۆمپانیایانەی باج دەیانگرێتەوە، باجەكانیان بە حكومەت بدەن.

بەڕێوەبەری گشتیی باجەكان دووپاتیشیكردوەتەوە، هەموو رێكارەكان دەگرنەبەر بۆئەوەی هیچ كەسێك خۆی لە باجدان نەدزێتەوە، لەداهاتوشدا سەرجەم ئەو ناوانە رادەستی فڕۆكەخانەكان و دەروازە سنورییەكان دەكەن، كە باجیان بە حكومەت نەداوە، تا رێگری لە چوونەدەرەوەیان بكرێت.

Back to top button