سەرۆک وەزیرانی عێراق هەڵەبجە وەک پارێزگا سەیر ناکات

لە کاتێکدا کە شاندێکی باڵای عێراق بە سەرۆکایەتی عادل عەبدولمەهدی کە هەموو پارێزگارەکانی عێراقی تێدا بەشدارە و سەردانی وڵاتی( چین ) یان کردووە ، پاریزگاری هەڵەبجە بێبەش کراوە .
لەمبارەوە ئازاد تۆفیق پاریزگاری هەڵەبجە بۆ میداکان ڕادەگەێنێت هەرچەند ئەنجوومە نی وەزیرانی کوردستان داوای پاسپۆرتی منیان کردبوو بۆ ئەوەی لەو گەشتە ئابوریەدا بەشدار بم ، بەڵام ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق تەنیا وڵامیان ئەوە بووە ، پاسپۆرتەکەی بۆ دەنێرینەوە .
ئازاد تۆفیق هەر وەها دەڵێت ، ئەم کاردانەوە ئاماژەیە بەوەی ، سەرۆک وەزیرانی عێراق هەڵەبجە وەک پارێزگایەک بە یاسایی نازانێت .