نێچیرڤان بارزانی : پێویستە کۆمپانیەکان دەرفەتی کار بۆ گەنجەکانمان بڕەخسێنن
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە میانەی بەشداری لە رێو ڕەسمی دەرچوونی یەکەمین خولی زانکۆی ئەمریکی – دهۆک ، وێرای ئەوەی خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ ئاست بەرزی گەنجانی کوردستان گووتی : پێویستە نەوەی داهاتوو ڕۆڵی بەرچاوی هەبێت لە پێشخستنی کوردستان .
نێچیرڤان بارزانی هاوکات روی لە کۆمپانیا کانی چالاک لە هەرێمی کوردستان کردو گووتی پێویستە کۆمپانیاکان هەلی کار بۆ گەنجەکانمان بڕەخسێنن .
لە کۆتایی قسەکانی خۆی دا سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە ئەرکی حکومەتی ناوەندی عێراقیشی دەزانێت لە پێشکەوتنەکانی هەرێمی کوردستان دا ڕۆڵی کارای هەبێت و کێشە دەستووریەکانیش بە پێی هەمان سەرچاوەی دەستووری چارەسەر بکرێن بۆ تەبایی زیاتری نێوان لایەنە سیاسیەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان .