وەزیری ناوخۆ: لهبارهی رووداوەكەی سماقوڵی هاتهدهنگ دهڵێ بە مەبەست نەكراوە و خەریكە چارەسەر دەبێت
وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، رووداوی تەقەكردن لە بارەگاكان دوورە لە سیاسەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و دەشڵێ، رووداوەكەی بازگەی سماقۆڵی بە مەبەست و نەكراوە خەریكە چارەسەر دەبێت. روونیشی دەكاتەوە، كە گۆڕانكاری لە پۆستە حكوومییەكاندا دەكرێت.
ڕێبەر ئەحمەد، لە لێدوانێكدا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: لێكۆڵینەوە لە رووداوی تەقەكەرانی بارەگاكانی پارتی و یەكێتی بەردەوامی هەیە، هەر كەس و لایەنێكیش لە پەشت رووداوەكان بـێت، بە گوێرەی یاسا سزا دەدرێت، چونكە رووداوی لەم چەشنە دوورە لە سیاسەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، هەروەها رووداوەكەی سماقوڵی بە مەبەست نەكراوە و هیچ دەستێكی لەپشتەوە نەبووە، كە رووداوێكی نەخوازراو بووە و بابەتەكە خەریكە چارەسەر دەبێت.
وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژەشی دا: لە كاتێكی دیاریكراو گۆڕانكارییەكان لە پۆستە حكوومییەكانی تر بەردەوام دەبێت لە ئاستی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكان و قایمقام و یەكە ئیدارییەكان، كە بە گوێرەی پێویست گۆڕانكارییەكان ئەنجام دەدرێن و ئەوەی ماوەی چەند ساڵێك لە شوێنەكەی بووبێت، دەگۆڕدرێت.