هونەرمەند ئەنوەر شێخانی کۆچی دوایی کرد
هونەرمەند ئەنوەر شێخانی ئەكتەری شانۆ بەهۆی نەخۆشیی شێرپەنجە لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی شاری هەولێر كۆچی دوایی كرد.
سەر لەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 23-9-2019، ئەنوەر شێخانی، هونەرمەندی دێرین کۆچی دوایی کرد.
هونەرمەند ئەنوەر شێخانی كە هونەرمەندێكی بە ئەزموون و خاوەن هەڵوێستی بواری شانۆیە، ماوەیەكە بەهۆی نەخۆشییەوە ڕەوانەی دەرەوە كراوە و لەژێر چاودێریی چڕی پزیشكی دابوو.
شێخانی لەگەڵ ئەوەش پشتیوانێكی سەرسەختی نەوەكانی دوای خۆی بووە، رۆژانێكیش لە چیا و لووتكەكانەوە دەنگ و ڕەنگی شاشە كوردییەكانی دەگەیاندە هەموو ماڵێك، هەگبەی قسە و بەسەرهات و سەربوردە و سەركێشییەكانی ژیانی هەڵگرتووە و لە شانۆ پێشكەشی كردووە.