لە ڕۆژ ئاوای کوردستان داعش هێڕشی کردە سەر هێزەکانی هەسەدە
لەگەڵ ئەوەی تورکیا بەدەوامە لە هەڕەشەکردن بۆ،هێڕشکردنە سەر ڕۆژ ئاوای کوردستان، وتەبێژی هەسەد ڕایگەیاندووە هاوکات لەگەڵ تورکیا لە ڕەققە داعش بەرەیەکی جەنگی دژ بە هەسەدە کردۆتەوەو بەیانی ئەمڕۆ هێڕشێکیان ئەنجامداوە.
مستەفا بالی بەڕێوەبەری سەنتەری راگەیاندنی هەسەدە ڕایگەیاندووە:” بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ڕەقە داعش هێڕشی کردۆتە سەر هێزەکانی هەسەدەو زانیاری هەیە کە دەیانەوێت هاوکات لەگەڵ هەڕەشەکانی تورکیا، بەرەیەکی جەنگی دژ بەهەسەدە بکەنەوە”.
هێرشی چەكدارانی داعش بۆسەر هەسەدە لەكاتێكدایە، توركیا بەنیازە هێرش بكاتەسەر خۆرهەڵاتی فورات و ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی هێزەكانی سوریای دیموكراتیك.