په‌رله‌مانتارێك چه‌ند نهێنیه‌ك له‌سه‌ر سروه ئاشكراده‌كات
خواكوڕك
سروه عه‌بدولواحید، په‌رله‌مانتاری عێراق له‌فراكسیۆنی گۆڕان له‌دوامین چاوپێكه‌وتنیدا بۆ كه‌ناڵێكی عێراقی ده‌ڵێت، “ژنه‌كانی پێشمه‌رگه شه‌هیده‌كان له كوردستان خه‌ریكی كاری له‌شفرۆشین” په‌رله‌مانتارێكی كوردستانیش له‌وباره‌وه ده‌ڵێت، “پێویستە خەڵکی کوردستان لێیان بێنە دەنگ و بە ئاسانی لێیان تێنەپەڕێت، هەر ئەوانەش پێشتر پێشمەرگەیان بە میلیشیا شوبهاندووە”.
حەیات مەجید پەرخی، ئەندامی لێژنەی داکۆکیکردن لە مافەکانی ئافرەتان لە پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیاندووه، “قسەکردن لە زاری نوێنەرێکی گەلەوە لەسەر خانەوادەی شەهیدان و خێزانی شەهیدان، لە کاتێکدا شەهیدانی ئەم وڵاتە بە دەریایەک خوێنەوە بەم دۆخە گەیشتووە و خاوەنی هەزاران شەهیدین، خێزانەکانی ئەو شەهیدانە منداڵەکانیان پەروەردە کردووە، ئەم خێزانانەی دەیانبینن، ئێستا منداڵەکانیان مامۆستا و پزیشک و ئەندازیارن و کەسانێک پەروەردەیان کردوون کە مێردەکانیان شەهید بوون و کۆڵ‌یان نەداوە، بۆیە ئەمە سووکایەتییە”.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت، “قسەکردن لە زاری کەسێکی لەم جۆرەوە، پێویستە داواکاری گشتی لەوە بێتە دەنگ و بێدەنگ نەبێت کە سووکایەتی بە کەسوکاری شەهیدان بکرێت”.
له‌باره‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه ئه‌و په‌رله‌مانتاره بۆ مالپه‌ڕی باس ده‌ڵێت، “کەسانێک هەن لەنێو گۆڕاندا ڕێز لە خوێنی شەهیدان ناگرن، ئەم وڵات و پەرلەمانە بەرهەمی خوێنی شەهیدانە، قسەکردن لە زاری کەسانێکی لەمجۆرەوە پێویستە خەڵکی کوردستان لێیان بێنە دەنگ و بە ئاسانی لێیان تێنەپەڕێت، هەر ئەوانەش پێشتر پێشمەرگەیان بە میلیشیا شوبهاندووە“.
له‌لایه‌كیتر عه‌لی عه‌ونی له‌په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك له‌باره‌ی لێدوانه‌كه‌ی سروه عه‌بدولواحیده‌وه رایگه‌یاندووه، “ئەم قسەیە سنوری بۆ بێڕێزی کردن بە پیرۆزییەکانی کوردستانیان نەھێشت”.
عه‌لی عه‌ونی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی ده‌شڵێت، “مالباتی شەھیدان ھەرە سەربەرز و خۆ راگرەکانی کوردستانن، ئەوە خۆ فرۆشەکانن کە لەشفرۆشیش دەکەن و داوای عەرەبی شیعە و سوننە دەکەن بۆ رزگار کردنی کەرکوک لە دەستی کوردستان”.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت، ” له‌شفرۆشه‌كان ئه‌وانه‌ن کە کانالی راگەیاندن بۆ رۆخاندنی کوردستان و شکاندنی پیرۆزییەکانی دادەنێن و کۆمپانیا بۆ دادۆشینی خەلکی سلێمانی دادەنێن”.
عه‌لی ئه‌ونی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه كه ئەوانە دەتوانن نەک لەش بەلکۆ خۆشیان بفرۆشن، و ده‌ڵێت،”ئەم قسەیەی سروە عەبدولواحید ھیندە نزمە کە بەس دەلێم حەق نییە خەلکی سلێمانی قبول بکەن کەسێکی وەک سروە نوێنەرایەتیان بکات”.
سروه عه‌بدولواحید، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌فراكسیۆنی گۆڕان به كه‌سێكی دژ به دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێم ناسراوه و له‌دواهه‌مین كاریشیدا، واژۆی نه‌كردوه له‌سه‌ر مادده‌ی بوودجه‌ی پێشمه‌رگه له په‌رله‌مانی عێراق، وه‌ك وشیار عه‌بدوڵای سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان پێشتر له‌سه‌ر زاری شاخه‌وان عه‌بدوڵا رایگه‌یاندبوو.