بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر ڕێگانادات ئەو خەلکەی لە ترسی بۆردوومانی تورکیا ڕادەکەن بێنە هەرێمی کوردستان دەروازەی سێماڵکای داخست

 

لەگەڵ دەسپێکردنی ئۆپراسیۆنی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان، بە دەیان خێزان لە سەرێ کانیێ ماڵ و حالیان جێ هێشت و بەرەو ناوچە ئارامەکانی دی ڕایانکرد، هاوکات بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر بۆ ڕێگری کردن لەهاتنی هاونیشتیمانیە ئاوارەکان بۆ هەرێمی کوردستان دەروازەی سێماڵکای داخست.

سەرچاوەیەک بە دەزگای میدیایی خواکوڕکی ڕاگەیاند، بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر ئێوارەی ئەمڕۆ دەروازەی سێماڵکا کە دەکەوێتە نێوان باشور و ڕۆژئاوای کوردستانی داخستووە.
هەروەها سەرچاوەکە ڕاشیگەیاند ئەگەر هەیە شەپۆلێکی گەورەی ئاوارە روو لە هەرێمی کوردستان بکات لە ترسی داگیرکاری تورکیا، بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر بۆیە ئەو بڕیارەی داوە تا خەلکی ماڵ و حاڵی خۆیان لە ڕۆژئاوا جێ نەهێلن.

Back to top button