شێخ جەعفەر لەسەر قسەكانی سروە هاتە دەنگ و دەلێت نابێت بێتەوە كوردستان

خواكوڕك
شێخ جعفەر شێخ مستەفا فەرماندەی یەکەی حەفتای هێزی پێشمەرگەی کوردستان، وەڵامی پەرلەمانتارێکی گۆڕان دەداتەوە و دەڵێت: “قسەکانی سروە عەبدولواحید لە ڕوانگەی خۆیەوە سەیری ژنی پێشمەرگە دەکات، هەقە مێژووی خۆی و خانەوادەکەی بخوێنێتەوە، قسەکانی ئەو پەرلەمانتارە دەچێتە خانەی بێ ئەخلاقی و بێ شەرەفی و خیانەتەوە”.

هەروەها ئەوە ئەندامەی مەكتەبی سیاسی و ئەندامی دیاری ناوەندی بڕیاری یەكێتی بۆ مالپەری باس دەلێت کەسانی وەک سروە عەبدولواحید، لە کوردستان نەک جێگایان نابێتەوە، بەڵکو هەر کەسێک زەڕەییەک هەستی نیشتیمانپەروەی و ئەخلاقی سیاسی هەبێت، باسی پێشمەرگە و خانەوادەی پێشمەرگە بە خراپی ناکات”.

لە كۆتایشدا شێغ جەعفەر ئەوەشی بۆ هەمان مالپەر ئاشكرا كردووە،ئێستا دەپرسین، سروە خۆی کێیە تا تۆمەتی لەشفرۆشی بخاتە ئەستۆی ژنی پێشمەرگە؟ ئەم قسەیەی لە کوێوە هێناوە؟”.

Back to top button