یەکێتی ئەورووپا تورکیای لە گومرگی یەکێتی ئەورووپا دەرکرد و بڕیاردرا فرۆشتنی چەک بە تورکیا قەدەغە بکرێت

دواى هێڕشی داگیركاری توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان، داواكاری وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌ورووپا بۆ راگرتنی ئۆپراسیۆنه‌كه‌ی، به‌رده‌وامی ئۆپراسیۆنی داگیركاری، وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌ورووپا سزای نوێیان به‌سه‌ر توركیادا سه‌پاند و هاوكات ئیدانه‌ی ده‌ست درێژیكاریه‌كه‌ی توركیایانكرد.

ئه‌مڕۆ یه‌كێتی ئه‌ورووپا كۆبوویه‌وه‌و له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا كه‌ سه‌رجه‌م وڵاتان، پرۆسه‌ی فرۆشتنی چه‌ك به‌ توركیا رابگرن، هاوكات توركیا له‌ نێو گومرگی یه‌كێتی ئه‌ورووپا ده‌ربكه‌ن.

لای خۆشیه‌وه‌ په‌یوه‌ست به‌ داگیر كاریه‌كه‌ جان ئێف لۆ دریان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا، رایگه‌یاند، پێویسته‌ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی توركیا بكه‌ن.

هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا گوتیشی: داوامان له‌ ئه‌مه‌ریكا كردووه‌، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی رێگری لێبكرێت، ئه‌و هێرشه‌ی توركیا كاره‌ساتێكی مرۆیی گه‌وره‌ی له‌ ناوچه‌كه‌ درووست كردووه‌.
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا دوای ناڕه‌زایه‌تی و ئیدانه‌كانی هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا و ژماره‌یه‌ك وڵاتی دیكه‌ی ئه‌وروپا دێت، كه‌ به‌رامبه‌ر به‌ هێرشی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان ده‌ریان بڕیوه‌.

Back to top button