فالح فەیاز دڵنیایی دەداتە ئەمریكا كە حەشدی شەعبی بەرژەوەندیەكانی ئەمریكا لە عێراق ناخاتە مەترسی
دوای ئەوەی فالح فەیاز سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی سەردانی سوریای كرد و لەگەڵا بەشار ئەسەد سەرۆكی سوریا كۆبوویەوە, دواتر سەردانی ئەمریكای كرد لەگەڵ چەند بەرپرسێكی ئەمریكا كۆبوویەوە, شیكەرەوەیەكی ناوەندی لێكۆلینەوەی هەرێمیەكان رایدەگەیێنێـت كە سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی چووە دڵنیایی بداتە ئەمریكا كە حەشدی شەعبی مەترسیەكانی ئەو وڵاتە ناخاتە مەترسیەوە.
رەحمان جبوری گەورە شیكەرەوە لە ناوەندی لێكۆڵینەوە هەرێمییەكان لەزانكۆی ئەمریكی لە سلێمانی بەكەناڵی “روسیا الیوم”ی راگەیاندووە: سەردانەكەی فالج فەیاز كە میحوەرێكی سەرەكییە لە دەزگا ئەمنیەكانی عیراقدا، بۆ ئەمریكا بۆ دڵنیاكردنەوەی ئەو وڵاتەیە لەوەی بەرژەوەندیەكانیان لە عیراقدا پارێزراوە.
ئەو لێكۆلەرەوە دەشلێت:” بە پێی زانیاریەكان فەیاز لەگەڵ ئەمریكییەكان هەیكەلی نوێی حەشدی شەعبی تاوتوێكردووەو و بە ئەمریكیەكانی راگەیاندووە كە حەشد بەشێكە لە دەوڵەتی عیراق و دورناخرێتەوە لە بڕیارەكان، ئەوەش نامەیەكە بۆ ئەمریكا، كە دەڵێت “بەرژەوەندیەكانتان لە عیراق روبەڕوی مەترسی نابێتەوە”.
شایەنی باسە فالح فەیاز لەسەردانەكەیدا بۆ واشنتۆن چاوی بە مارك ئێسپەر وەزیری بەرگری ئەو وڵاتە و جەنەراڵ مارك میلی فەرماندەی دەستەی ئەركانی هاوبەشی ئەمریكا كەوت و پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات و هاریكاریە سەربازی و ئەمنیەكان لە روبەڕوبونەوەی تیرۆر تاووتوێ كران.