له‌ به‌ریتانیا ته‌رمی 39 كه‌س له‌ ناو بارهه‌لگرێك دۆزرانه‌وه‌

 

پۆلیسی به‌ریتانیا ئه‌مڕؤ چوارشه‌ممه‌ رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ ناوچه‌یه‌كی پیشه‌سازی له‌ رۆژهه‌ڵاتی له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا ته‌رمی سی و نۆ كه‌سیان له‌ نێو بارهه‌ڵگرێك دۆزیوه‌ته‌وه‌.

هه‌روه‌ها پۆلیس رایگه‌یاندووه‌ بار هه‌لگلاه‌كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌كانی به‌ریتانیا هاتۆته‌ ئه‌و وڵاته‌و وای بۆده‌چن بارهه‌لگره‌كه‌ له رۆژی یه‌كشه‌مه‌ له‌ بولگاریه‌وه‌ به‌ ڕێگای هولیهیدی ویلزه‌وه‌ هاتبێته‌ نێو به‌ریتانیا، هه‌روه‌ها پۆلیسی به‌ریتانیا رایگه‌یاند شوفێری بارهه‌لگلاه‌كه‌ كه‌ كه‌سێكی ته‌مه‌نی بیست و پێنج ساڵه‌ ده‌ست به‌سه‌ركراوه‌.

 

لای خۆشیه‌وه‌ ئەندروو مارینا، سەرۆکی پۆلیسی پارێزگای ئیسێس لە بەریتانیا رایگەیاند خەڵکێکی زۆر گیانیان لەدەستداوە به‌داخه‌وه‌ رووداوێکی زۆر تراژیدییە، ئێستا لێكۆلینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ ده‌ستی پێكردووه‌، پرۆسەکە کاتی دەوێت و دوور و درێژ دەبێت، به‌ڵام به‌دوا داچوونمان ده‌ست پێكردووه‌ تا بزانین چی روویداوه‌.

Back to top button