گومبەتی دووەم گەورەترین مزگەوت لە تـورکیا داڕما

 

ڕۆژی پێنج شەممە گومبەتی مزگەوتی ئەکیانت لە پارێزگای غازی عەنتاب لە باشووری تورکیا داڕمـا کە پلانی بۆ داندرابوو بـبێتە دووەم گەورەترین مزگەوت لە تورکیا و لەم بارەیەوە ڕاپۆرتە ناوەخۆیـیەکان ڕوونیان کردەوە ڕووخـانی بەشی سەرەوەی هەیکەلی مزگەوتەکە کە بەردی بناغەی درووست کردنی لە ساڵی 2012 داندراوە بووە هۆی کوژرانی ئەندازیارێکی شارستانی کە پشکنینی کاری بونیاتنانی بـۆ دەکــرد

بە گوێرەی ڕۆژنامەکانی تورکیا کارەکانی درووست کردنی مزگەوتەکە 7 ساڵە وەستاوە و لە کاتی چوونی ئەندازیارەکە بۆ وەرگرتنی پێوەرەکان بەشی سەرەوەی مزگەوتەکە ڕووخـا و کەوتە سـەر ئەندازیارەکە و لە دوای ئۆپەراسیۆنێکی گەڕان کە 200 کەس تیـادا بەشداربوو جگە لە فڕۆکە و سەگی مەشق پێکراو توانرا ئەندازیارەکە بە مردوویی بدۆزنەوە

سەرچاوە : الحــرە

Back to top button