وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ خۆپێشانده‌رانی ئێران: ئێمه له‌گه‌ڵتانین

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له په‌یامێكدا پشتیوانی وڵاته‌كه‌ی بۆ خۆپێشانده‌رانی ئێران دووپات كرده‌وه و رای گه‌یاند، دوای 40 ساڵ زۆرداری، خه‌ڵك له به‌رانبه‌ر حكوومه‌ته‌كه‌یان بێده‌نگ نه‌بوون.
پۆمپیۆ له تویتێكدا نووسیویه‌تی، دوای 40 ساڵ نادادپه‌روه‌ری خه‌ڵكی شكۆمه‌ندی ئێران له خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌كه‌یانه‌وه بێده‌نگ نابن.
پۆمپیۆ زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، ئێمه‌یش بێده‌نگ نابین، من په‌یامێكم بۆ خه‌ڵكی ئێران هه‌یه: ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌نگی ئێوه ده‌بیستێ.
دوای ئه‌وه‌ی له زۆربه‌ی شار و شارۆچكه‌كانی ئێران خۆپیشاندان ده‌ستیپێكرد، به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی به‌نزین و كوژرا و برینداری لێكه‌وته‌وه، مایك پۆمپێیۆی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا له تویتێكدا له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانی ئێرانه‌وه نووسیوویه‌تی، هه‌روه‌كو ساڵی رابردووش رامگه‌یاند ئه‌مەریكا له‌گه‌ڵ داواكانی گه‌لی ئێرانه و له‌گه‌ڵتانه.