هاوپەیمانی سەربازی بە ڕێبەرایەتی سعوودیا 200 زیندانی حووسی ئازاد دەکەن

هاوپەیمانی سەربازی بە رێبەرایەتی سعوودیا رۆژی سێشەممە ڕایدەگەێنێت 200 زیندانی سەر بە میلیشیاکانی حووسی کە لە لایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن ئازاد کردووە .

 

وتەبێژێکی مانگی سووری نێودەوڵەتی بە رۆیتەرزی ڕاگەیاندووە ، ئێمە پێشتر ئاگاداری ئەو بڕیارە بووین و ئامادەشین کار ئاسانی بۆ گەراندنەوەی زیندانیەکان بۆ یەمەن بکەیین .

 

محەممەد عەلی حووسی ، یەک لە بەرپرسانی باڵای حووسیەکان پێشوازی لەو بڕیارەی هاوپەیمانان کردو گووتی هیوادارم زیندانیەکانی تریش ئازاد بکەن .

 

هاوپەیمانی سەربازی بە ڕێبەرایەتی سعوودیا هەروەها لە راگەیەندراوەکەی خۆیدا گوتوویەتی لەمەوبەدوا گووشاری کەمتر دەخەینە سەر هێڵی ئاسمانی یەمەن ،بۆئەوەی نەخۆشەکان لە سەنعای پایتەختەوە بتوانن بەرێی دەرەوەی وڵات بکرێن .

Back to top button