لە خۆپیشاندانەکانى ئێران زیاتر لە ٧ هەزار کەس دەستگیرکراوە

 

دواى ئەوەى خۆپیشاندان و ناڕزایەتى لە بەرامبەر خراپى دۆخى داراى و بەرز بوونەوەى ستومەنى وڵاتى ئێرانى گرتەوە, ئەمڕۆ خامەنەیی رایگەیاند کە کۆتاییان بە ناڕەزایەتیەکان هێناوە, ئەندامێکى لێژنەى ئاسایشى نەتەوەى لە پەرلەمانى ئێران رایگەیاندوە تا ئێستا زیاتر لە ٧ هەزار خۆپیشاندەر دەستگیرکراون.
حوسێن نەقەوی، گوتەبێژی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی لە پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، دواى بەدوا داچوونمان بۆ رەوشى ئەمنى کە ئێستا خۆپیشاندانەکان بەڕێوەدەچن, بۆمان دەرکەوتووە کە هێزە ئەمنیەکان زیاتر لە 7 ھەزار كەسى بەھۆی خۆپێشاندانەكانی ھەفتەی رابردوو دەست بەسەر كراون.

گوتەبێژی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی لە پەرلەمانی ئێران راشیگەیاند ئەگەر چى بە فەرمى هیچ ئامارێک لە لایەن لایەنە بەرپرسەکان رانەگەیێندراوە بەڵام هێزە ئەمنیەکان بۆ لێژنەکەى ئێمەیان راگەیاندووە کە زیاتر لە ٧ هەزار کەس لە خۆپیشاندانەکان دەستگیر کراون.

ئەمە لە کاتێکداریە رێكخراوە نێودەوڵەتییەكانی مافی مرۆڤ و بەتایبەت ئەمنێستی رایگەیاندووە کە نزیک بە ٢٠ هەزار کەس لە خۆپیشاندەران دەستگیرکراوە.

Back to top button