بە ڤیدیۆ: ئاڵا تاله‌بانی کەجام پڕ بوو لەسەری دەڕژێت هه‌موو شتێك ئاشكرا ده‌كه‌م، چوونم بۆ نێو لیستە عەرەبیەکە بە ئاگاداری بنەمالەی تالەبانی بوو
دوای ئه‌وه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئاڵا تاله‌بانی له ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی حزب ده‌ركر، به هۆی ده‌ست تێكه‌لكردنی له‌گه‌ڵ چه‌ند گرووپێكی عه‌ره‌بی له به‌غدا دژ به هه‌رێمی كوردستان ئاڵا تاله‌بانی رایده‌گه‌یه‌نێت كه جام پڕ بووه له‌سه‌ری ده‌رذێت بۆیه ئاماده‌م هه‌موو شتێك ئاشكرا بكه‌م.
ئاڵا تاله‌بانی ئه‌ندامی ده‌ركراوی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له گریته‌یه‌كی ڤیدیۆیی وه‌ك په‌یامێك ئاراسته‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانی ئاشكرای ده‌كات كه هه‌فته‌ی رابردوو ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به فه‌رمی ئاڵا تاله‌بانی له پۆستی سه‌ركردایه‌تی ده‌ركردووه هه‌روه‌ها رایده‌گه‌یه‌نێت ده‌ركردنی من له ده‌سه‌ڵاتی سه‌ركردایه‌تی نیه.
له باره‌ی به‌شداری كردنی له نێو لیستێكی عه‌ره‌بی ئاڵا تاله‌بانی رایده‌گه‌نێت كه چوونی من بۆ ناو ئه‌و لیسته به ئاگاداری بنه‌ماله‌ی تاله‌بانی و هێرۆ خان بووه ئه‌وان پێیان گوتم بچم، ئێستا تێناگه‌م بۆ چی رێگه ده‌ده‌ن له نێو یه‌كێتی ده‌ر بكرێم.