عادل عەبدولمەهدی نامەی دەست لە کار کێشانەوەی خۆی لە دانیشتنی ئەنجوومەنی وەزیراندا خوێندەوە
ئەمڕۆ شەممە سەرۆك وەزیرانی حکومەتی ئیتحادی عادل عەبدولمەهدی ناوەڕۆکی نوسراوی دەست لەکار کێشانەوەکەی کە پێشکەشی پەرلەمانی عێراقی کردبوو لە دانیشتنی ئەنجوومەنی وەزیرانی خوێندیەوە و لەم بارەیەوە عەبدولمەهدی گوتی حکومەت بەردەوام دەبێت لە ئەنجام دانی کارەکانی تا ئەو کاتەی ئەنجوومەنی نوێنەران دەست لەکارکێشانەوەکەم قەبوڵ دەکات و ئەگەر ڕەزامەندیان نیشان دا ئەوە حکومەتی ئێستا دەبێتە حکومەتی کار بەڕێوەبردن.
هەروەها ئاماژەی دا کە بڕیاری دەست لەکارکێشانەوەی حکومەت گرینگە بۆ هەڵوەشانەوەی قەیرانەکانی عێراق و داواشی کرد لە ئەنجوومەنی نوێنەران گەر ڕەزامەند بوون لەسەر بڕیارەکەم پێویستە بەزووترین کار جێگرەوەیەك هەڵبژێرن و ئەمەش لە هەموو وڵاتێکی دیموکراسی پەیڕەو دەکرێت و ئاماژەشی دا کە حکومەت لە چەند ساڵی ڕابردوو سەرکەوتوو بووە لە پەرەپێدانی پەیوەندیەکانی لەگەڵ لایەنە نێودەوڵەتی و هەرێمیەکان
سەرچاوە : شەفەق نیوز