لە پارێزگایەکی عێراق ناوی مێسی و ڕۆنالدۆ لە لیستی دامەزراندن دا هەبووە

پارێزگای موسل هەڵساوە بە ڕەشکردنەوەی  چەند ناوێکی خەیاڵی لە لیستی دامەزراندنی وەزارەتی پەروەردە و لە بەیاننامەیەکی دا نەجم جبوری پارێزگای موسڵ گوتی بوونی ناوی خەیاڵی وەكو مێسی و ڕۆنالدۆ بەڵگەیە لەسەر ئەوەی ئەم ناوانە لە دوای پڕکردنەوەی فۆڕمی دامەزراندن بە شێوەیەکی ئۆنڵاین لە ڕێی کۆمپیوتەر داخیل کراوە و هیچ فۆڕمێك لە دیوانی پارێزگا پڕنەکراوەتەوە بۆ ئەوەی ڕێگری لە میانگیری بگیرێت

 

هەروەها گوتی هیوادارین لە داهاتوو دا بە خراپی پڕکردنەوەی فۆڕمی دامەزراندنی ئەلیکترۆنی بە بەکارنەهێنـن چونکە داندراوە بۆ خزمەتی داواکارانی دامەزراندن .

 

شایەنی باسە پەروەردەی موسڵ ئەمڕۆ ناوی داواکارانی دامەزراندن بۆ وەزارەتی پەروەردە جیاکردەوە کە نزیکەی 000 154 کەس فۆڕمی دامزراندنی پڕکردووتەوە و پێشبڕکێ دەکەن بۆ پڕکردنەوەی 7022 پلەی وەزیفی

 

سەرچاوە : شەفەق نیوز

Back to top button