لوبنان.. سه‌عد حه‌ریری بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت راسپێردرایه‌وه

بازرگانی لوبنانی سه‌میر خه‌تیب كه پێشتر راسپێردرابوو بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاندووه كه موفتی لوبنان پێی راگه‌یاندووه كۆده‌نگی هه‌یه له‌سه‌ر ناوزه‌د كردنی سه‌عد حه‌ریری وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری لوبنان راسپێردراوه بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ.
هه‌روه‌ها خه‌تیب رایگه‌یاندووه كه دوای كۆبوونه‌وه و راوێژكردن له‌گه‌ڵ پێكهاته‌ی سونه و مه‌رجه‌عیه‌ته‌كه‌یان سه‌عد حه‌ریری ناوزه‌دكراوه بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت.
سه‌میر خه‌تیب له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی به‌یروت، داوای لێبوردن ده‌كه‌م كه له‌و اته‌ی بۆم دیاری كرابوو نه‌توانرا حكومه‌ت پێكبهێندرێت، هه‌روه‌ها ئاشكراشی كرد كه له‌سه‌ر داوای ژماره‌یه‌ك هاوڕێ و سه‌ركرده‌و به‌رپرسی سیاسی ناوزه‌دكرابوو.
هه‌روه‌ها گوتیشی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه سه‌ردانی موفتی گه‌وره‌ی لوبنان عه‌بدول له‌تیف دوریانی كردووه پێی راگه‌یاندووه كه حه‌ریری راده‌سپێرێت. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه سه‌عد حه‌ریری له بیست و نۆی تشرینی یه‌كه‌می رابردوو له‌ژێر فشاری خۆپیشانده‌ران ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه.