مارک ئیسپەر : کۆماری ئیسلامی لە ژێر گووشارێکی زۆر دایە ، دەبێت بۆ هەر ئەگەرێک ئامادە بین
مارک ئێسپەر وەزیری بەرگری ئەمریکا رۆژی یەکشەم بە کەناڵی فۆکس نیوزی ڕاگەیاند ئەو رووداوانەی ئێستا لە ئێراندا ئارا دان ئاماژەیەکە بەوەی دەسەڵاتدارانی ئێران لە ژێر گووشارێکی لە ڕادەبەدەر دان ، بۆیەش دەبێت ئامادەی هەر جۆرە ئاڵ و گۆڕ و رووداوێک بین .
ئێسپەر لەوە زیاتر روونکردنەوەی نەدا ، بەڵام ” جان روود ” کەسی سێهەمی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا چەند رۆژێک پێشتر گوتبووی ، هەندێک زانیاری هەیە کە ئێران بە نیازە لە چەند شوێنێکەوە هێرش بکاتە سەرمان .
روود هەروەها گوتوویەتی ، ئێمە پێش هەر ئەگەرێک ئێرانمان ئاگادار کردۆتەوە ، هەر چالاکیەکی سەربازی وڵامی توندی ئەمریکای بەشوێنەوە دەبێت .
مارک ئێسپەر لە بەشێکی تری قسەکانیدا دەڵێت هەوڵەکانی گەلانی ئێران بۆ وەدەست هێنانی ئازادی وئاسایش زۆر ئەرێنییەو هەوڵێکی زۆر باشە