بـۆ چی کارەبا کوژایەوە ساتەوەختی هاتنە ژوورەوەی چەکدارەکان بۆ نێو گۆڕەپانی خۆپیشاندانەکانی بەغدا ؟

سەباح عگێلی نوێنەری هاوپەیمانی سائیرون لە پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ یەك شەممە لە تویتێکدا داوای لە وەزیری کارەبا کرد لێکۆڵینەوەیەکی خێرا لە هۆکاری کوژانەوەی کارەبا بکرێت ساتەوەختی هاتنە ژوورەوەی چەکدارەکان بۆ نێو گۆڕەپانی خۆپیشاندانەکانی بەغدا بەتایبەتی ناوچەی سنك و تەحریـر

 

هەروەها عگێلی گوتی لە دوای لێکۆڵینەوە لەم  ڕووداوە و ئاشکرا کردنی هۆکارەکەی پێویستە بە شێوەیەکی ئاشکرا ڕابگەیەندرێت و شایەنی باسە ئێوارەی ڕۆژی هەینی ڕابردوو کۆمەڵە چەکدارێکی نەناسراو هەڵیانکوتایە سەر خۆپیشاندەران لە ناوەڕاستی بەغدا و تەقەیان بەڕووی خۆپیشاندەران کرد کە بووە هۆی کوژرانی 22 خۆپیشاندەر و برینداربوونی 147 ی دیکە

 

سەرچاوە موازین نیـوز

Back to top button