رابه‌ری پێشووی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كۆچی دوای كرد
دوای نه‌خۆش كه‌وتنی رابه‌ری پێشووی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان ئه‌مڕؤ زانا و رابههرو دامه‌زرێنه‌ری بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان له سلێمانی كۆچی دوای كرد،
شێخ سدیق عەبدولعەزیز، زانای گەورەی هەڵەبجە و رابەری پێشووی بزووتنەوەی ئیسلامی، كه لە ساڵی 1939 لە پارێزگای هەڵەبجە لەدایکبووە، لە ساڵی 1960 شانەی رێکخستنی برایانی موسڵمان و، لەساڵی 1979 بزووتنەوەی راپەڕینی ئیسلامی دامەزراندووە، له ته‌مه‌نی ته‌مه‌نی 80 ساڵی كۆچی دوای كرد
شێخ سدیق کە زانایەکی گەورەی هەڵەبجەیە لەساڵی 1986 فەرمانی دەستگیرکردن و کوشتنی لەلایەن بەعسەوە بۆ دەرکراوە، لەساڵی 1999 لەگەڵ بزووتنەوەی ئیسلامی بزووتنەوەی یەکبوونی ئیسلامی پێکدەهێنێت، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 9ی كانوونی یه‌كه‌می2019 بەهۆی نەخۆشییەوە له سلێمانی کۆچی دواییکرد، رۆژی سێشەممە 10ی كانوونی یه‌كه‌می 2019، یەکەم رۆژی پرسەکەیهتی لە مزگەوتی ئەبوبەکر سدیق لە هەڵەبجە.