وەزارەتى گواستنەوە جگەرەکێشان لە نێو تاکسى قەدەغە دەکات و رادیۆى تەکسیش دەبێـت بە خواستى سەرنشینان پێبکرێت

 

 

دواى ئەوەى وەزارەتى گواستنەوەو گەیاندن بڕیارى چاکسازى لە تاکسیەکانى هەرێمى کوردستان دەرکرد, لەم چوارچێوەیە ئەمڕۆ بڕێارێکى درکردووە کە بە پێى بڕیارەکە، جگەرەکێشان لەناو تاکسی و پاسدا قەدەغەیە و بەکارهێنانی رادیۆش بە ئارەزوومەندانە دەبێت لەگەڵ سەرنشیندا.

بە پێى نوسراوێکى وەزارەتى گواستنەوەو گەیاندن کە کۆپیەکى بۆ دەزگاى میدیاى خواکوڕک نێردراوە, جگەرەکێشان بۆ سەرنشین و شۆفێری تاکسی و پاس قەدەغەیە و ئەو کەسانەش کە سەرپێچی بڕیارەکە دەکەن سزای مادی دەدرێن بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ و پۆلیسی هاتوچۆ.

هەروەها لە بڕگەیەکی دیکەی نوسراوەکەشدا باس لەوە کراوە کە بەکارهێنانی رادیۆی ئۆتۆمبیلی تاکسی و پاس لەسەر خواستنی سەرنشین دەبێت و دەبێت ئەگەر سەرنشین داوای نەکرد رادیۆ بکوژێندرێتەوە و دەبێت هەماهەنگی لەنێوان سەرنشین و شۆفێردا هەبێت، بەڵام لە کاتێکدا تاکسی و پاسەکان سەرنشینینان پێ نەبێت شۆفێران بە ویستی خۆیان دەتوانن رادیۆ بەکاربهێنن.

 

 

Back to top button