سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بروسكه‌یه‌كی هاوخه‌می ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی رابه‌ری پێشووی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی ده‌كات
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/12/20191209_172046.jpg)
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه شێخ سدیق عه‌بدولعه‌زیز رابه‌ری پێشووی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له ته‌مه‌نی 80 ساڵی له سلێمانی كۆچی دوای كرد، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بروسكه‌یه‌كی هاوخه‌می ئاراسته‌ی خانه‌واده‌و كه‌س و كاری خوالێخۆش بوو كرد
دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان
پرسه و سه‌ره‌خۆشیمان ئاراسته‌ی خانه‌واده و که‌سوکاری خوالێخۆشبوو شێخ سدیق عەبدولعەزیز، زانای ئایینی و ڕابه‌ری پێشووتری بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له كوردستان ده‌که‌ین که ئه‌مڕۆ کۆچی دوایی کرد.
هاوخه‌مى خانه‌واده و كه‌سوكارى به‌ڕێزيانين، خوای مه‌زن خوالێخۆشبوو به به‌هه‌شتی خۆی شاد بکات و سه‌بووری و دڵنه‌واییی ئه‌وان بداته‌وه.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان
9-12-2019