نوسراوێك به‌ ناوی وه‌زیری كشتوكاڵ ساخته‌ده‌كرێت بۆ هاورده‌كردنی دووگ و هێلكه‌ له‌ مه‌رزی باشماغ

 

دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند په‌رله‌مانتارێك ئاشكرایان كرد كه‌ هێلكه‌و دووگ ی قاچاغ له‌ رێگای نوسراوێكی وه‌زیری كشتوكاڵی هه‌رێم هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت‌، وه‌زیری كشتوكاڵ رایده‌گه‌یێنێت كه‌ نوسراوه‌كه‌ ساخه‌ته‌یه‌ و بەدواداچوونی بۆ دەکەن.

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو له‌و باره‌یه‌وه‌ رایگەیاندووە: “، بەگوێرەی یاسای كەرەنتینەی ڤێتەرنەری لە سەرتاسەری عێراق بەهەرێمی كوردستانیشەوە هاورده‌كردنی دووگ قەدەغەیە به‌ڵام كەسێكی ساختەكار، بەنووسراوێكی ساختە هەوڵی هاوردەكردنی بڕێكی یەكجار زۆر دووگ (دووگی مەڕ)ی بەستووی داو.

وەزیری کشتوکاڵ دەڵێت: “نووسراوەكە لەسەر كڵێشەیەكی ساختە و دروستكراوە، جگە لە ساختەیی كڵێشەكە و لەیەك نەچوونی لەگەڵ كڵێشەی وەزارەتمان، دەقی نووسراوەكەش پڕە لە هەڵەی تەكنیكی و ئیداری زەق، ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی گومرگی باشماخ كراوە. هەرزوو هەست بەساختەیی نووسراوەكە كراوە، دەستكراوە بەلێكۆڵینەوەو رێكاری یاسایی پێویست گیراوەتەبەر‌و بەرەوپێشچوون هەیە، لەداهاتوو تەواوی وردەكارییەكە‌و ئەنجامەكەی رادەگەیێنین”.

هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌ وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاویش راگەیێندراوێکیان بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە: “ستافی گومرگی باشماخ وریایانە درکیان بە ساختەیی نووسراوەکە کردووە. رێکاری یاسایی گیراوەتەبەر”.

Back to top button