وه‌زیری ناوخۆ: قومار له‌ هه‌رێمی كوردستان دیارده‌یه‌كی نامۆیه‌ پێویسته‌ بنبڕبكرێت

 

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی پارێزگای دهۆكی كرد و له‌گه‌ڵ پارێزگاری دهۆك كۆبوویه‌وه‌و دواتریش له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند كه‌ دیاریده‌ی قوماركردن له‌ هه‌رێمی كوردستان په‌ره‌ی سه‌ندووه‌ پێویسته‌ رێگای لێبگیرێت و رێك بخرێت كه‌ ئاخۆ چ جۆرێك قوماره‌ پێویسته‌ دابخرێت و چ جۆرێك قومار نیه‌.

رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆ رایگه‌یاندووه‌: قومار له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ گشتی ، دیارده‌یه‌كی نه‌شازه‌ و پێویستی به‌وه‌یه‌ رێكبخرێت، چ بابه‌تێك قوماره‌ دابخرێت چونكه‌ نه‌شازه‌ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای كوردی و و چی قومار نییه‌ و مۆڵه‌ت پێ بدرێت.

هه‌روه‌ها وه‌زیری ناوخۆ گوتیشی: دژ به‌و دیاردانه‌ له‌ هه‌ولێر و دهۆك رێككاری یاسایی گیراونه‌ته‌ به‌ر چونكه‌ نامۆیه‌ به‌ كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان و كار ده‌كه‌ین بۆ لانیكه‌م كۆنترۆڵكردن و بنبڕكردنی. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند كه‌ فه‌رمانی كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی پاسپۆرتی ئاكرێ دراوه‌ ته‌نها به‌ دوای شوێنێكی گونجاودا ده‌گه‌رڕێن تا به‌ فه‌رمی بكرێته‌وه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سه‌رۆكی حكوومه‌ت زۆر رژده‌ له‌سه‌ر سه‌رخستنی پڕۆژه‌ی چاكسازی و ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان ده‌كرێت و له‌ واده‌یه‌كی نزیكدا كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت.

Back to top button