سەرۆک وەزیران ئەرکی حکومەت ڕادەستی سەرۆک کۆماری عێراق دەکات
لە ڕاگەیەندراوێکدا نووسینگەی عادل عەبدولمەهدی ، ئاشکرای دەکات سەرۆک وەزیرانی دەست لە کارکێشراوە بە پێی دەستوور ئەرکی حکومەتەکەی رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو ڕادەستی سەرۆک کۆمار دەکات .
هەرلەمبارەوە وتەبێژی نووسینگەی عادل عەبدولمەهدی گووتی کۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجوومەنی وەزیران ئەمجارەش بە شێوەیی یاسایی و ئاسایی بەرێوە دەچێت چونکە بە پێی دەستوور تا ڕادەست کردنی دەسەڵاتی سەرۆک وەزیران بە سەرۆک کۆمار ئاسایی ئەژمار دەکرێت .
ڕادەست کردنی ئەرکەکانی سەرۆک وەزیران بە سەرۆک کۆمار لە کاتێکدا دێتە ئاراوە کە جێگرەوەی سەرۆک وەزیرانی دەست لە کار کێشاوە دیاری نەکرێت .