پارتی دیموکراتی کوردستان : ناکرێت گرژییەکانی عێراق بەم شێوە بەردەوام بێت
دۆخی ئێستای عێراق گەیشتۆتە ئاستێکی مەترسیدار و پارتی دیموکراتی کوردستان لەم،بارەوە هۆشداری دەدات .
مەحمود محەممەد وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکان گووتی : ناکرێت گرژی و ئالۆزیەکانی عێراق هەروا بەردەوام بێت و بێچارەسەریش بمێنێتەوە ، هاوکات ئاشکراشی دەکات یەکێتی نشتیمانی کوردستانیش لەمبارەوە هاوڕایە لە گەڵ پارتی .
لە دوای قسەکانی مەحمود محەممەد ئەندامێکی مەکتەب سیاسی یەکێتی پاڵپشتی حزبەکەی بۆ ئەو بۆچوونە ڕادەگەێنێت و دەڵێت ئەگەر بەم شێوە دۆخەکە بڕواتە پێش عێراق بەرەو شەڕێکی ناوخۆیی مەترسیدار دەڕوات .
کۆمەلی ئیسلامیش پەی وایە کورد لەو کاتەدا پێویستە ڕەهەندێکی نوێ لە گەڵ خۆپیشاندەرانی عێراقی بۆ پێوەندی بدۆزێتەوە