تورکیا بە فەرمی بنکەی سەربازی خۆی لە قەتەر کردەوە
ئەمریکا و قەتەر بنکەیەکی سەربازی هاوبەشیان کردەوە ، هاوکات سەربازانی تورکیاش تەیدا جێگیر دەکرێن .
سەرۆک کۆماری تورکیا بەگرینگی دەزانێت بۆ پاراستی ئەمنی کەنداو بوونی ئەو هێزەی تورکی لەوێ پێویستە .
رۆژی شەممە بنکەیەکی سەربازی هاوبەشی قەتەر و تورکیا کرایەوەو فەرماندەباڵاکانی هەر دووک وڵات لەو رێوڕەسمەدا بەشداریان کرد .
ئەلجەزیرە لەو بارەوە دەنووسێت لە مەراسیمی کرانەوەی ئەو بنکە سەربازییە خالد محەممەد بن عەتییە وەزیری بەرگری و جێگری سەرۆک وەزیرانی قەتەر و خلووسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا بەشداریان تێدا کردووە .
دەسەڵاتدارانی هەر دووک وڵات پێشتر لە سەر چۆنیەتی کردنەوەی ئەو بنکە سەربازییە ڕێکەوتنیان کردووە