به‌ئاماده‌بوونى مه‌سرور بارزانى كور و كچى شه‌هید هوجام سورچى ئاڵای کوردستان لە ئەنجوومەنی وەزیران بەرزدەکەنەوە

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کەسوکاری شەهیدان، رۆژی ئاڵای کوردستان بەرز رادەگرێت.

ئەمڕۆ سێ شەممە 17-12-2019، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان،  لە ئەنجوومەنی وەزیران بەشداریی رێوڕەسمی بەرز راگرتنی رۆژی ئاڵای کوردستان دەکات.

لەو رێوڕەسمەدا، کە کەسوکاری ژمارەیەک شەهیدی رێگای رزگاریی کوردستان ئامادەی دەبن، ئاڵای کوردستان لەلایەن کوڕ و کچێکی شەهید هوجام سورچی، بەرز دەکرێتەوە.

هوجام سورچی، پێشمەرگەیەکی کوردستان بوو، لە سەرەتای داگیرکاریی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە عێراق، لە شەڕێکدا بە دیلی کەوتە دەست چەکدارانی داعش و بەشێوەیەکی دڕندانە شەهیدیان کرد.

رۆژی 19-6-2009، په‌رله‌مانی كوردستان به‌ بڕیاری ژماره‌ 48 و به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ، بڕیاری دا رۆژی 17 كانوونی یه‌كه‌می هەموو ساڵێک بكرێته‌ رۆژی ئاڵای كوردستان.

Back to top button