سیاسیەکی تورکمانی .. باس لە کاروانێکی سەربازی ئەمریکی دەکات هاتووتە نێو کەرکوك بۆ پاراستنی کێڵگە نەوتیەکان
محەمەد سەمعان گوتەبێژی بەرەی تورکمانی گوتی ئەو کاروانە سەربازیە ئەمریکیەی گەیشتوونەتە پارێزگای کەرکوك هاتوون بۆ پاراستنی کێڵگە نەوتیەکان و ترسیان هەیە لەوەی عێراق بکەوێتە بۆشاییەکی دەستووری و لە دوایی بەرەو ئاژاوەیەك بڕوات
هەروەها سەمعان گوتی پێم سەیرە تا ئێستا هیچ بەیاننامەیەكی فەرمی لە باەگای پێشکەوتووی سەرکردایەتی هاوبەش دەرنەچووە لەم باپەیەوە بەڵام هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەیاننامەیەکی دەرکرد و دووپاتیان کردەوە کە هێزە عێراقیەکان بەتەنیـا جێ ناهێڵن بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی تیرۆریستانی داعش
سەرچاوە : المسلـە