داعش هێرشی كرده‌ سه‌ر بیری نه‌وتی خه‌بازه‌ له‌ كه‌ركووك

 

دوای ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو داعش هێرشی كرده‌ سه‌ر بیره‌ نه‌وته‌كانی كه‌ركووك و له‌ ئه‌نجامی هێڕشه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك قوربانی لێكه‌وته‌وه‌، كه‌مێك به‌ر له‌ ئێستا هێرشێكی دیكه‌ی ئه‌نجامدا.

به‌ پێی زانیاریه‌كانی ده‌زگای میدیایی خواكورك كه‌مێك له‌مه‌و به‌ر داعش هێرشی كرده‌ سه‌ر بیری نه‌وتی 14ـی خه‌بازه‌، به‌ڵام له‌ هێڕشه‌كه‌دا هیچ زیانێكی ئه‌و تۆی نه‌بووه‌.

هه‌روه‌ها خواكوڕك زانیویه‌تی كه‌ هێرشه‌كه‌ له‌ دوو لاوه‌ ئه‌نجامدراوه‌و به‌ڵام هێزه‌ ئه‌منیه‌كان هێڕشه‌كه‌یان تێكشكاندووه‌.

Back to top button