ئـابووری ڕەش .. ئەردۆگان و داعش هاوبەشی نەوت و وێرانکاری

ڕاپۆرتێکی سایتی ئەحوالی تورکی تیشکی خستەسەر ئەو پەیوەندیە ئابووریەی کە سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان دەبەستێتەوە بە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش و لەم ڕاپۆرتە دا ئەردۆگانی بە کڕیاری یەکەمی نەوت داعش ناوزەندکردوە .

 

هەروەها دەنووسێت  جگە لە مەشق پێکردن و گواستنەوەی چەکدارانی داعش بۆ بەرەکانی جەنگ دەزگا هەواڵگریەکانی سەر بە ئەردۆگان هەوڵیان دەدا پەیوەندیەکانیان لەگەڵ داعش پتەوتر بکەن بەتایبەتی لە بواری ئابووری و ڕێژەی گرێبەستەکانیان بـۆ کڕینی نەوت لە داعش بە سەدان ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت بەمەش ئەردۆگان سەرپێچی لە لێدوانە پڕوپاگەندەکانی خۆی دەکات کە وا خۆی پیشان دەدات کار بۆ نەهێشتنی تیرۆریستانی داعش دەکات

 

لە دوای کۆتایی هێنان بە چەکدارانی داعش و ڕاگرتنی دزین و بە قاچاغ بردنی نەوت بۆ تورکیا و بەڵێنی ئەمریکا بە کۆنتڕۆل کردنی کێڵگە نەوتیەکانی سوریا ئەردۆگان لە لێدوانێکی دا ئاماژەی دا کە وڵاتەکەی گرینگی بە نەوتی سوریا نادات بەڵام پەیوەندیە شاراوەکانی لەگەڵ ڕێکخراوی داعش ئاشکرابوو لە لای جیهان و لەم بارەیەوە سەرۆکی تشیك میلۆس زیمان گوتی تورکیا هاوپەیمانی سەرەکی ڕێکخراوی داعشە و لە لایەکی دیکەوە ڕاپۆرتەکەی سایتی ئەحوال گوتی بلالی کوڕی ئەردۆگان وەزیری نەوتی داعشە و سامانێکی زۆری لە گرێبەستەکانی کڕینی نەوتی کۆکردووتەوە

 

سەرچاوە : سکای نیوز

Back to top button