ناوەڕۆکی نامەی ئەمریکا کە باڵیۆزی سوێسرا بۆ تـارانی گواستەوە

جێگری فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران عەلی فەدوی ئەمڕۆ شەممە ناوەڕۆکی نامەکەی ئەمریکای ئاشکرا کرد کە باڵیۆزی سوێسرا دوێنێ هەینی بۆ تـارانی گواستەوە لە دوای کوشتنی قاسم سلێمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران و گوتی ئەمریکیەکان بەیانی ڕۆژی هەینی نامەیەکیان بۆ ئێمە نارد و بە شێوەیەکی دبلۆماسی پێیان ڕاگەیاندین ئەگەر بەنیازی تۆڵەکردنەوەن بـا لەبازنەی کوشتنی قاسم سلێمانی دەرنەچێت.

هەروەها فەدوی گوتی ئەمریکیەکان دەبێ چاوەڕێ وڵامی ئێمە بـن و ناتوانـن شێوازی وڵامدانەوەمان دیاری بکەن و لەلایەکی دیکەوە ئەبو فەزل شکارجی گوتەبێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران دووپاتی کردەوە کە ئێران هیچ هەنگاوێکی بەپەلە بۆ وڵام دانەوە ناهاوێت و هۆشداری بە ئەمریکیەکان دا گەر بێتوو لە دوای وڵامی ئێران بە شێوەیەکی گەمژانە ڕەفتاری کرد ئەوە گورزێکی بە ئازارتر چاوەڕێیان دەکات و ئەمریکا بەرپرسە لە هەر جەنگێك ڕووبدات لە ناوچەکە.

سەرچاوە : الغــد برێس

 

Back to top button