لایهنه شیعەكان ھاوڕان بۆ پێدانەوەی متمانە بە عادل عەبدولمەھدی
هاوپەیمانێتی بوونیادنانەوە ئاشکرای دەکات، زۆرینەی لایەنە شیعەکان لەگەڵ پێدانەوەی متمانە بە عادل عەبدولمەهدین.
عالیە نووسەیف، پەرلەمانتاری هاوپەیمانێتی بوونیادنانەوە رایدهگهێنێت ، هەریەك لە عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی كاربەڕێكەری عێراق و عەلی شوکری چانسی بوون بە سەرۆك وەزیرانی داهاتووی عێراقیان هەیە.
ئاماژه بهوهش دهكات كه هەفتەی داهاتوو ناوی کاندیدەکان بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران پێشنیاز دەکرێت.
عالیە نووسەیف، پەرلەمانتاری هاوپەیمانێتی بوونیادنان ئاماژه بهوهش دهكات كه زۆرینەی لایەنە شیعەکان لەگەڵ پێدانەوەی متمانەن بە عادل عەبدولمەهدی.
ئەمەش لەكاتێكدایە كە بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەكی عێراق، ھەوڵێك ھەیە بۆ ئەوەی متمانە بە عادل عەبدولمەھدی بدرێتەوە و جارێكی دیكە وەك سەرۆك وەزیرانی عێراق دەستبەكاربێتەوە.