فراکسیۆنی پارتی: داوا له‌ پەرلەمانی کوردستان ده‌كات ئیدانەی زماندرێژیی حەسەن نەسروڵڵا بکات

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان داوا لە سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان دەکات، ئیدانەی قسەکانی ئەمینداری حزبوڵڵای لوبنانی بکات.

ئەمڕۆ دووشەممە 13-1-2020، ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە نێو کۆبوونەوەی پەرلەمان، داوای لە سەرۆکایەتیی پەرلەمان کرد، بە فەرمی ئیدانەی زماندرێژیی حەسەن نەسروڵڵا بکات.

ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌، لە ماوەی رابردوودا هێزی پێشمەرگەی کوردستان بە فەرماندەیی سەرۆک بارزانی، ئەفسانەی داعشی تێک شکاند و لە ماوەیەکی کەمدا هەموو ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستانی رزگار کردەوە و ڕێگەی مووسڵیشی کردەوە تاوەکوو هێزە عێراقییەکان لە ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی پێشمەرگەوە بتوانن مووسڵ لە دەست داعش دەربهێنن.

Back to top button