وەزارەتی دەرەوەی ئێران: ترەمپ بۆی نیە بە فارسی تویت بکات
دوای ئەوەی دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا دوو رۆژ بەر لە ئێستا لە تویتێكدا بە زمانی فارسی پشتگیریی خۆی بۆ خۆپیشاندەرانی ئێران دوپاتكردەوە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایدەگەینێت ترەمپ بۆی نیە بە فارسی تویت بکات.
عەباس موسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە تویتێكدا نوسیوێتی “ئەمریكا كە بەردەوام هەڕەشە و گەمارۆ و تیرۆری دژبە ئێران بەكارهێناوە، بۆی نییە زمانی فارسی بەكاربهێنێت”.
مووسەوی دەشڵێت “ئەمریكا لە چەند رۆژی رابردوودا فەرماندەیەكی ئێرانی تیرۆر كرد (كە مەبەستی قاسم سولەیمانییە)، بۆیە نازانرێت ئەمریكا لەگەڵ خەڵكی ئێرانە؟ یا بەرامبەریان دەوەستێتەوە”.
ئێران شەڕی بەكارنەهێنانی زمانی فارسی بە دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا دەفرۆشێت و نایەوێت بە زمانی فارسی تویت بكات.