پەكەكە تەقینەوە خۆكوژیەكەی توركیای خستە سەر خۆی

خواكوڕك
 
ڕۆژی17ى 12ی 2016 لە شارى قەیسەری هێرشکرایە سەر پاسى نەفەر هەڵگر كەتێیدا ١٤ کەس كوژران و 56 كەسیش بریندار بوون، ئەمڕۆ 20ی 12ی 2016هەڵوکانى ئازادیى کوردستان تاک ڕاگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ناسنامەى ئەنجامدەرى هێرشەکەى ڕۆژى 17ی ئەو مانگەی بۆ سەر پاسێکى یەکەى کۆماندۆى هێزى تایبەتەکانى تورکیا لە شارى قەیسەریى تورکیا بڵاوکردەوە تێیدا كردەوەكەی خستە سەر خۆی.
 
 
لە ڕاگەیاندراوێكدا هاتووە “لیواى کۆماندۆى وشکانیى قەیسەرییە لە شەڕ و کوشتارەکان لە دژى گەلى کورد لە ڕیزى پێشەوەدا بەشداریى کردووە و خوێنى هەزاران کەسیان لە گەلى ئێمە ڕشتووە. لەبەر ئەوەش یەکەى تۆڵەسەندنەوەى شەهید شەڕڤان – ئاندۆک ئەو هێزەیان کردە ئامانج و چالاکییەکى سەرکەوتوانەیان ئەنجامدا. تاک تۆڵە لەو کەسانە دەکاتەوە کە دەستیان لە هێرش و شەڕدا هەیە بۆ سەر کوردستان. لە دژى حکومەتى تورکیا و ئەو فاشیستانەى کە دەیانەوێت گەلى کورد بپلیشێننەوە، شەڕێکى بێ وێنە و بەرفراوان و گەرم و گوڕانە بەڕێوە دەبەین”.
 
Back to top button