هاوپەیمانی دەریایی لە گەروی هورمز پشتیوانی زیاتر دەکرێت لە دژی ئیران

 

وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا ڕایگەیاند وڵاتانێکی زیاتری ئەورووپایی پشتیوانی خۆیان بۆ هاوپەیمانی دەریایی لە گەروی هورمز دەربڕیوە .

 

رۆیتەرز لەمبارەوە دەنووسێت ، وڵاتانێکی وەکو ئاڵمانیا ، بەلجیکا ، دانیمارک ، یۆنانستان ، ئیتالیا ، هۆڵەندا ، پۆرتۆگال و فەڕەنسا پشتیوانی ڕاستەوخۆیان بۆ ئەو هاوپەیمانییە دەربڕیوە کە راستەوخۆ بەرژەوەندییەکانی ئابووری نەوتی وڵاتانی جیهانی دەپارێزێت و ئێران ناچار بە چۆکدادان دەکات .

 

هاوکات رۆیتەرز باس لەوە دەکات بەم نزیکانە هەموو ئەو وڵاتانە بە شێوەی فەرمی لە بواری سەربازی و لۆجستیکی ئەو هاوپەیمانییە بەهێزتر دەکەن .

Back to top button