سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە گەڵ مەولوود چاوش ئۆغڵو کۆدەبێتەوە

 

لە کۆبونەوەی نێوان سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەولوود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا بە گرینگیەوە باس لە پەرەپێدانی پێوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا کرا و دووو لایەن هاوڕا بوون لە سەر هێورکردنەوەی دۆخی ناوچە .

 

لەم کۆبوونەوەدا کە ئەمڕۆ شێشەممە لە میانەی بەشدرایکردنیان لە کۆڕبەندی یادی پەنجا ساڵەی ئابووری جیهانی داڤوس بەرێوە چوو سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی تورکیا دۆخی ئیستای عێرا ق و ناوچەیان تاوتوێ کرد و مەترسی سەرهەڵدانەوەی کردەوە تیرۆریستیەکانیش یەک لە بابەتی کۆبوونەوەکەی بۆ خۆی تەرخان کرد .

 

Back to top button