پزیشکێک سکاڵای لە دژی سۆران عومەر تۆمار کرد

بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ی ١ی ٢٠٢٠، پزیشکێکی دەرمانساز بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی زانیاریی ناڕاست و درووستکردنی دڵەڕاوکێ لەنێو خەڵکی هەرێمی کوردستان، سکاڵای لە دژی سۆران عومەر تۆمار کرد.

دڵشاد محه‌مه‌د، پزیشکی دەرمانساز کە هاوکات قوتابیی دكتۆرایە له‌ زانستی ژه‌هرزانی و ده‌رمانسازی، رایگەیاند، سۆران عومەر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە هەندێک زانیاری بڵاو دەکاتەوە، خەڵکی دەخاتە دڵەڕاوکێوە.

ڕوونیشی کردەوە: بە مەبەست قسه‌ له‌سه‌ر هه‌ندێك كاڵا ده‌كات كه‌ گومانی دروستكردووە، من بەڵگەی ڕوونم لایە و لە دادگا دەیخەمە ڕوو.

هەر دوای تۆمارکردنی سکاڵاکە، دڵشاد محەمەد لە پرێس کۆنفرانسێکدا رای گەیاند کە ئەو کاتەی لە دادگای سلێمانی سکاڵای تۆمار کردووە، دادوەرەکە پێی گوتووە، بەهۆی ئەو قسانەی سۆران عومەر لە بارەی پاقلەفرۆشێکەوە بڵاوی کردووەتەوە، منداڵەکانی کەوتوونەتە گومانەوە لەوەی ئەو ماددە خۆراکییە بخۆن یان نا.

Back to top button