سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان : ترەمپ ستایشی رۆڵی پێشمەرگەی كرد
دوای نیوه‌رۆی رۆژی 24/1/2020، دوای ته‌واوبوونی كۆڕبه‌ندی جیهانی داڤۆس و به‌ر له گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، باسی کۆبوونەوەی خۆی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ و چه‌ند پرسێكی هه‌نوكه‌یی كرد و به‌رسڤی چه‌ند پرسیارێكی په‌یامنێرانی دایه‌وه.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له داڤۆسی سویسرا ڕایگه‌یاند، ترمپ ستایشی بۆ ڕۆڵی پێشمه‌رگه هه‌بوو له شه‌ڕی دژی داعشدا، له‌گه‌ڵ تره‌مپ باسی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و بهغدادمانكرد .
سه‌رۆكی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، مه‌ترسی داعش واده‌كات مانه‌وه‌ی هاوپه‌یمانان پێویست بێت، و هه‌ڵوێستی ئێمه له باره‌ی هاوپه‌یمانان له عێراق ڕونه.
باسی له‌وه‌شكرد، دانانی ئاڵای كوردستان له ده‌ستوری عێراقدا ڕێگه‌پێدراوه، و دانانی ئاڵای كوردستان ڕێزلینانه له خه‌باتی میله‌تێك.