لە 15 رۆژدا نەخۆشخانەیەکی 1300 قەرەوێڵەیی دروست دەکرێت

 

چێن بۆ ڕێگری و چارەسەری ڤایرۆسی “کرۆنا ” لە دوو هەفتەدا نەخۆشخانەیەکی گەورە دروست دەکات

 

لە دوای بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی مەرگ هێنەری کرۆنا لە شاری 11 ملیۆن کەسی ڤووهان ، بەرپرسانی چین بڕیاریان داوە نەخۆشخانەکەی 1300 قەرەوێڵەیی دروست بکەن .

 

ئەوەی جێگەی سەرسووڕمانە ، رۆژنامەی حکومەتی ( پیپلز دەیلی ) دەنووسێت ئەو نەخۆشخانە 1300 قەرەوێڵییە بە پێی دەستوور دەبێت لە 15 رۆژدا تەواو بێت .

 

بەرپرسانی چین تائیستا 1200 پزیشک و چەند هەزار پەرستاریان ڕەوانەی شاری ڤووهان کردووە بۆ چارەسەری نەخۆشەکانی تووش بوو بە ڤایرۆسی کرۆنا

Back to top button