هەوڵی دەستنیشان کردنی سکرتێری نوێ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان شکستی هێنا

سەرچاوەیەکی سیاسی لە نێو یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئەمڕۆ یەك شەممە دووپاتی کردەوە کە ئەنجوومەنی سەرکردایەتی گشتی تا ئەو ساتە شکستی هێنا لە دانانی سەرکردەیەکی نوێ بۆ یەکێتی و ئاماژەی دا کە هەموو باڵەکان تەنهـا بەدوای پۆستن

 

لە لێدوانێکی دا بۆ ” بغداد الیوم ” سەرچاوەکە گوتی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی زنجیرەیەك کۆبوونەوەی ئەنجام دا بۆ دانانی ئەمینداری گشتی نوێ و سکرتێر و گوتەبێژێکی فەرمی بۆ یەکێتی بەڵام بەهۆی ناکۆکی نێوانیان هەوڵەکان شکستیان هێنا و هەندێ لە باڵەکان باڤێل تاڵەبانی توومەتبار دەکەن بە هەوڵدان بۆ کۆنترۆل کردنی یەکێتی و دەستگرتن بەسەر بڕیارەکان و پۆستە هەستیاریەکان

 

سەرچاوە : بەغداد الیوم

Back to top button